وەزارەتی خوێنی باڵا کۆمیتەیەکی باڵای بۆ پڕۆژەی ناساندنی زمان و ئەدەبی کوردی پێکھێنا

وەزارەتی خوێنی باڵا کۆمیتەیەکی باڵای بۆ پڕۆژەی ناساندنی زمان و ئەدەبی کوردی پێکھێنا


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چوارچێوەی نەخشەڕێگای جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنێودەوڵەتیکردنی زمان و ئەدەبی کوردی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆمیتەیەکی باڵای بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێکھێنا.



دوای ئەوەی لە دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پڕۆژەی ناساندنی بەنێودەوڵەتی زمان و ئەدەبی کوردی پەسەند کرا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦/٤/٢٠١٧ بە نوسراوی ژمارە ٥٧٠ و بە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆمیتەیەکی باڵا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە پێکھات.



ئەو کۆمیتەیەک کە لە ١١ ئەندام پێکھاتوە، بریتین لە کەسانی شارەزا و خاوەنی ئەزمونی بوارە، واش بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوودا کۆمیتەکە کۆبونەوەی خۆی بۆ جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای کارکردنی ئەنجام بدا.



پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیندراوێکدا پڕۆژەی ناساندنی بەنێودەوڵەتی زمانی کوردی ڕاگەیاند، پڕۆژەکە بریتییە لە تەرخانکردنی ژمارەیەک کورسی خوێندنی بەکالۆریوس، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی کوردستان بۆ قوتابی و خوێندکاری نێودەوڵەتی لە بوارەکانی زمان، ئەدەب، مێژوو، کەلتوور، جوگرافیا و دیراساتی کوردی، لە چوارچێوەی ئەم پرۆژەیەدا، پێشکەشکارانی نێودەوڵەتی دەتوانن لەو بوارانەدا لە زانکۆکانی کوردستان لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستا و شارەزایانی ھەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن بدەن.

bas news-
Top