هه‌ده‌په داواكارە به په‌له پرسی چاره‌سه‌ری بێته‌وه به‌رباس
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی په‌رله‌مانی كۆنسه‌ی ئه‌وروپا بڕیاری دا توركیا بخاته ناو لیستی چاودێرییه‌وه، چونكه پێشێلی مافی مرۆڤی كردووه، هه‌ده‌په داوا ده‌كات توركیا به په‌له پرسی چاره‌سه‌ری بهێنێته‌وه به‌رباس، تا له‌و لیسته بیهێننه ده‌ره‌وه.
هوشیار ئۆزسۆی جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و ئێرتوغور كورچوك ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په و فیلیز كهرهستهجی ئۆغلو ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، داوا ده‌كان توركیا به په‌له پرسی چاره‌سه‌ری بهێنێته‌وه به‌رباس.
ئه‌وان ئاماژه‌یان داوه كه ئاكپارتی سیاسه‌تێكی زۆر خراپ په‌یڕه‌و ده‌كات و پێشێلی مافی مرۆڤی كردووه، هه‌روه‌ها له رووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه شه‌رعیه‌تی خۆی له ده‌ست داوه به هۆی ئه‌و فشاره زۆره‌ی له رووی سیاسییه‌وه ده‌یكاته سه‌ر پارته سیاسی و رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مه‌ش بۆ توركیا جێگه‌ی مه‌ترسیه و ده‌بێت به چاكی كاری بۆ بكرێت.
ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن ئاكپارتی به په‌له پرسی چاره‌سه‌ری بهێنێته‌وه به‌ر باس تا له یه‌كێتی ئه‌وروپا نزیك ببێته‌وه ناویشی له لیستی چاودێری بهێنرێته ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویانه توركیا پێویستی به ریفۆرمێكی دیموكراتی هه‌یه، چونكه ئاكپارتی هه‌موو یاساكانی دیموكراتی له توركیا پێشێل كردووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وروپا و توركیا ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت پێشێلكردنی مافی تاك و مرۆڤ و پارته سیاسییه‌كان واز لێ بێنێت.
bas news-
