دوو ئۆتۆمبیله گولهنهبڕهكهى سه‌ر ڕێگاى به‌غدا_ خورماتوو له چه‌كداره‌كان وه‌رگیرایه‌وه
دواى سێ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى دوو ئۆتۆمبیل و ژماره‌یه‌ك چه‌كى سه‌ر به كۆمپانیایه‌ك كه كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكی بۆ مووسڵ و باكوورى سووریا ده‌گوازێته‌وه، دوو ئۆتۆمبیله‌كه و چه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ كۆمپانیاكه، به بێ ئه‌وه‌ى شێوازى وهرگرتنهوهكهى ئاشكرا بكرێت.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامییه‌تى خورماتوو، ڕایگه‌یاند :" ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌مه ڕێكه‌وتى 23ى 4ى 2017 ، كاروانێكى ئۆتۆمبیله‌كانى بارهه‌ڵگرى یه‌كێك له كۆمپانیاكانى گواستنه‌وه‌ى پێداویستى سه‌ربازیی ئه‌مریكی كه له به‌نده‌رى به‌سڕه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ شاره‌كانى هه‌ولێر و مووسڵ و باكوورى سووریا، له نزیك فیرقه‌ى 15ى سوپای عێراقی كه ده‌كه‌وێته نزیك مه‌فتوول له‌سه‌ر ڕێگاى به‌غدا_ خورماتوو به‌ر ده‌ستڕێژى گوله‌ى ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو".
دواتر چه‌كداره‌كان ده‌ست به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبیلى گوله‌نه‌بڕ و چوار چه‌كى ئێم فۆر و دوو ده‌مانچه‌دا ده‌گرن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ توانرا هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه و چه‌كه‌كان بگێردرێنه‌وه بۆ كۆمپانیاكه.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى خورماتوو، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه له دواى هاتنى داعش بۆ سنووره‌كه، به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام له‌لایه‌ن گرووپێكى چه‌ته‌وه له نزیك گوندى مه‌فتوول، له‌سه‌ر ڕێگه‌ى به‌غدا_ خورماتوو، رێگه له ئتۆمبیلهكانى سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌گیرێت.
bas news-
