سلێمانى :ئاماده‌ین منداڵه دۆزراوه‌كه‌ى كه‌ركووك بگرینه‌خۆ و به باشترین شێوه خزمه‌تى بكه‌ین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت هیچ كێشه‌یه‌ك له كه‌یسی منداڵه فڕێدراوه‌كه‌ى كه‌ركووكدا نییه و ئاماده‌ن بیگرنه‌خۆ.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، هاتووه : " به‌پێى ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان هیچ كێشه‌یه‌ك له كه‌یسی ئه‌و منداڵه‌دا نابینین و نه‌ده‌بوو ئه‌و ماوه زۆره‌ش بهێڵرێته‌وه و ئێمه له سنوورى خۆماندا خانه‌ى ساوایانمان هه‌یه كه منداڵانى ساواى ته‌مه‌ن (سفر ـ بۆ چوار ساڵ) له‌خۆ ده‌گرێت،".
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، كه وه‌رگرتنى منداڵ به‌هه‌ردوو ڕێگه‌ى دادگا و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌بێت و مه‌رج نییه فه‌رمانى دادوه‌ر هه‌بێت بۆ ئه‌وكاره.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه " ئه‌گه‌رچی به‌هۆى قه‌یرانى دارایی و نه‌بوونى خانه‌ى ساوایان كه منداڵى خوار ته‌مه‌ن 4 ساڵ له‌خۆبگرێت له كوردستان، جگه له سلێمانى و به‌هۆى له‌خۆگرتنى منداڵى خوار ته‌مه‌ن چوار ساڵ فشارى زۆرمان له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌پێى ئه‌ركه‌كانمان ئاماده‌ین به‌باشترین شێوه خزمه‌تى ئه‌و منداڵه‌ى كه‌ركووك بكه‌ین و بیگرینه‌خۆ و هه‌موو مافه‌كانى منداڵى بۆ دابین بكه‌ین".
هه‌فته‌ى ڕابردوو له شه‌قامى پزیشكانى شارى كه‌ركووك، منداڵێكى ته‌مه‌ن 4 ڕۆژ، دۆزرایه‌وه.
bas news-
