سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا سەرەخۆشی لە بارزانی دەكەن

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا سەرەخۆشی لە بارزانی دەكەن


سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌ره‌خۆشییان له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌هیدبوونی شه‌ش پێشمه‌رگه‌.



له‌ راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆنێردراوه‌ ئاماژه‌دراوه‌ به‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 25ـی 4ـی 2017 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا هه‌ریه‌ك له‌ ڕەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆككۆمار و بینالی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دڵگرانیی خۆیان بە شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و بریندار بوونی ھەشت پێشمەرگە بەبارزانی ڕاگەیاند كە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆ چیای شنگال شەهید و بریندار بوون.

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ردۆگان و یڵدرم سەرەخۆشیان لە بارزانی و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە كرد و هیوای چاكبوونەوەی خێرایشیان بۆ برینداران خواست و ئەوەیشیان دووپات كردەوە كە ئەو ڕووداوە بە هیچ شێوەیەك عەمد نەبووە و لە ئەنجامی هەڵەی فڕۆكەكان بووە.
bas news-
Top