هێمن هەورامی: سەرۆک بارزانی گەر بیست هەنگاوی پێش خۆی نەبینێت هەنگاو نانێت
هێمن هەورامی لە چوارچێوەی پانێڵێکدا ڕایگەیاند، ئاستی دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەم ڕۆژی پەلاماری داعشدا دەرکەوت. ئەوەشی گوت، سەرۆک بارزانی گەر بیست هەنگاوی پێش خۆی نەبینێت هەنگاوێک نانێت، ئەمەش وادەکات هێندە لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، سووربین .
بەشی دیپلۆماسیەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، لە ٢٦/٤/٢٠١٧ پانێڵێکی سیاسی ئەکادیمی لە چوارچێوەی پرسیاری بۆ (هێمن هەورامی) یاریدەدەری سەرۆکى ههرێمى كوردستان ، بە ناونیشانی (کاریگەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی سەربەخۆیی) ڕێکخست.
هێمن هەورامی، یاریدهدهرى سهرۆكى ههرێم، بە پێی ئارگۆمێنتگەلێک پرسی سەربەخۆیی گرێدا بە سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی کوردستانهوه، گوتیشی :" هاتنە سەرخەتی وڵاتانی دونیا لە یەکەم ڕۆژی پەلاماری تیرۆریستی داعش، نموونەی سەرکەوتن بوو کە لە پەیوەندی سیاسی هەرێمی کوردستان ڕنگی داوەتەوە".
هەورامی پێیوایە، ئەم پێگە دیپلۆماسییه تەنها لە سیاسەتی دەرەوەدا نەبوو، هێز و قارەمانییەتی پێشمەرگەکانی کوردستان بەشێکە لە ئاڕاستەکردنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان. هەروەها گوتی :" دەبێت باڵانسی پەیوەندییەکانمان بپارێزین و پەیوەندییەکانمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی کوردستان هەڵچنین".
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، یاریدهدهرهكهى سهرۆكى ههرێمى كوردستان، تیشکی خستە سەر ستراتیژیەتی سەرۆک بارزانی بۆ پرسی ڕیفراندۆم و بەرەو سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان.
هێمن ههورامى، گوتیشی :" کاتێک کە سەرۆک بارزانی باس لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان دەکات، ئەوا ستراتیژییەتێکی وەها ڕوونی داڕشتووە کە هەر هەنگاوێکی سەرۆک ئاماژەیە بۆ بینینی چەندین هەنگاوی ئایندە، بۆیە ستراتیژییەتی ئێستای سەرۆک بارزانی بۆ کوردستان ئەوەیە، کە نایەوێت ئایندەمان وەک ڕابردوو و ئێستامان بێت.
bas news-
