. له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار_ سلێمانى ئۆتۆمبێلێك 19 مه‌ڕى كوشت
ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌لار_ سلێمانى، ئۆتۆمبێلێك به‌هۆى له‌ده‌ست دانى كۆنتڕۆڵه‌وه ڕانه مه‌ڕێك ده‌شێلێت و (19) سه‌ریان لێ مردار ده‌كاته‌وه .
نه‌قیب كارزان مه‌جید ، به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى هاتوچۆى گه‌رمیان،:" ئه‌مشه‌و كاتژمێر حه‌وت له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار_ سلێمانى، ئۆتۆمبێلێك له‌جۆرى مازدا به‌هۆى خێراى زیاده‌وه كۆنتڕۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات و ڕانه مه‌رێك ده‌شێلێت ".
ئه‌وه‌شى گوت :" به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وه (19) سه‌ر مه‌ڕ مردار بوونه‌وه و زیانى زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كه‌وێت".
bas news-
