مەلا بەختیار: لە ئاب یان ئەیلوولدا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەكرێ

مەلا بەختیار: لە ئاب یان ئەیلوولدا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەكرێ

ئەمڕۆ چوارشەممە مەلا بەختیار بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند بڕیارە لە مانگی ئاب یان ئەیلوولدا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام بدرێت.


مەلا بەختیار لە وتارێكدا كە لە شاری هەڵەبجە پێشكەشی كرد، گوتی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، سەرباری ناكۆكییەكانیش، تێكڕا پشتیوانی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن.


هەروەها گوتی "چاوەڕوانی خەڵكی تر ناكەین بۆ ئەوەی لە دوای تەواوبوونی شەڕی داعشدا، پلانمان لە دژ داڕێژن و بە گوێرەی بەرژەوەندییەكانیان هاوكێشەی ترمان بۆ دابنێن، بەڵكو خۆمان كارا دەكەین و ڕێگەی خۆمان دەدۆزینەوە".


بەرپرسەكەی یەكێتی لەبارەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیشەوە ئاماژەی بەوە دا كە ئەو ناوچانەش لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا ریفراندۆمیان تێدا دەكرێت. دووپاتیشی كردەوە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك پشتیوانی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكات.
bas news-
Top