له گه‌ڕه‌كێكى زاخۆ 101 بۆمبى نه‌ته‌قیوى سه‌رده‌مى به‌عس دۆزرانه‌وه
له گه‌ڕه‌كێكى شارى زاخۆ 101 بۆمبى نه‌ته‌قیوى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس دۆزرانه‌وه و دواتر له لایه‌ن تیمه‌كانى سه‌ر به به‌رگرى شارستانى، هه‌موو بۆبمبه‌كان هه‌ڵگیرانه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌ڕه‌ك و شاره‌كه نه‌ما.
ڕائید بێوار عه‌بدولعه‌زیز، گوته‌بێژى به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌رگرى شارستانى پارێزگاى دهۆك به( باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" ئه‌مرۆ چوارشه‌مه 26/4/2017 بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى شارى زاخۆ له سنوورى پارێزگاى دهۆك له دۆزینه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك بومبى نه‌ته‌قیوى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس له گه‌ره‌كى پیشه‌سازى نوێ، ئاگه‌دار كرانه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دواى گه‌یشتنى تیمه‌كانیان ده‌ركه‌وت (101) بۆمب له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه دۆزرانه‌ته‌وه كه زۆربه‌یان گوله هاوه‌ن بوون له‌گه‌ل ژماره‌یه‌ك له بومبى دیكه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ده‌ست به‌جێ له لایه‌ن هۆبه‌ى بومبه‌كانى نه‌ته‌قیو له به‌رێوبه‌رایه‌تى شارستانى دهۆك ئه‌و شوێنه له بۆمبه‌كان پاك كرانه‌وه وله كاتێكى گونجاو‌دا هه‌موو بۆمبه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه.
bas news-
