پەکەکە هێرشی کردە سەرماڵی سەرکردەیەکی ئەنەکەسە

 پەکەکە هێرشی کردە سەرماڵی سەرکردەیەکی ئەنەکەسە
ئەندامی سەرکرادیەتیی ئەنەکەسە و ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ، سێشەممە، چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی ئەشرەفییە لە عەفرین هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی، بەڵام توانیویانە لە کوژران درەباز ببن.

(عەبدولڕەحمان ئاپۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دوێنی ئێوارە لە ماڵی خۆم بووم، چەتەکانی پەکەکە ویستیان ماڵەکەم بسۆتینن و چەندین ئاگری دەستی (مۆلۆتۆف)یان هاویشتە ناو ماڵەکەم و چەندین ئاگری دیکەیان هاویشتە سەر ئەو نەوتەی کە لە ماڵەکەمدا هەبوو، بۆ ئەوەی ماڵەکەم ئاگر بدەن و خۆم و خێزانەکەم بکووژن، بەڵام بە هاوکاریی دراوسێکانمان ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ کرا و توانیمان دەرباز ببین.''

kddp-
Top