قایمقامی شنگال: ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ده‌رنانی په‌كه‌كه جددی بێت
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شه‌نگال رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه چه‌ند ساڵه ئاگاداری هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له‌وه ئاگادار ده‌یكه‌نه‌وه كه پێویسته په‌كه‌كه شه‌نگال چۆڵ بكات".
قایمقامی شنگال، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "په‌كه‌كه شنگالی چۆڵ نه‌كرد، ئه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه بینیمیان، بۆیه ده‌بێت ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ببینین و به‌راشكاوانه قسه‌ی خۆمان بكه‌ین، كه ناكرێت دۆخی شنگال به‌و شێوه بمێنێته‌وه، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان به‌جددی بێنه سه‌رخه‌ت و قسه‌ی خۆیان له‌و باره‌وه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شه‌نگال وه‌ده‌رنێن".
گوتیشی: "ره‌نگه به مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه پاساو به توركیا بدرێت بۆ به‌رده‌وام بوون له بۆردومانی شنگال".
باس‌نیوز
