برێت مەکگۆرک: بۆ بەدواداچوونی راپۆرتی ھێرشەکانی تورکیا لە پەیوەندی بەردەوام داین
ئەمڕۆ چوارشەممە 26/4/2017 برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ھاوپەیمانیەتی شەڕی دژ بە داعش، لە بارەی ھێرشە ئاسامانییەکەی سوپای تورکیا بۆ شنگال و قەرەچۆغ، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "ئێمە لەگەڵ لایەنەکانی عێراق و ھێزە سەربازییەکانمان لە سووریا، لە پەیوەندی بەردەوام داین بۆ بەدواداچوونی راپۆرتی ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە شەوی دووشەممە".
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ھاوپەیمانیەتی شەڕی دژ بە داعش، ئەوەشی روون کردوەتەوە: "وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ھێرشانە لەگەڵ ھاوپەیمانان بە ھەماھەنگ نەکراون، بە پەسەندی ئەوانیش نەبووە و بوونە ھۆی گیان لەدەستدانی چەندین کەس".
لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25.4.2017 فرۆکەکانی تورکیا ھێرشی مووشەکیان بۆ سەر شنگال ئەنجام دا و لە ئەنجامدا شەش پێشمەگە شەھید بوون و ھەشتی دیکە بریندار بوون.
باسنيوز
