ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: لەسەر پاشەكەوتی مووچە پرۆژەیەكی نوێمان ئامادە کردووە
خانزاد یووسف، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: "پرۆژەیەكی نوێمان لەسەر پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران ئامادە كردووە، بۆ ئەوەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی بكەین، پرۆژەی ئەمجارەشمان لە پرۆژەكەی پێشتر بەهێزترە، هەموو ئەو كەموكوڕی و خاڵە لاوازانەی لە پرۆژەی پێشتردا هەبوو لابراون، بەپێی ئەو وەڵامانەی پێشتری وەزارەتی دارایی پێیان داوینەوە، پڕۆژەی ئەمجارەمان داڕشتووە".
ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هێمای بۆ ئەوەش كرد، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی یەكشەممە 1.5.2017ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا پوختەی پرۆژەكە دەدرێتە سەرۆكایەتی ئەنجومەن بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكەن و دواتر بیكەینە نوسراو و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بكەین".
باسنیوز
