3 پێشمەرگەی برینداری بۆردوومانەكەی توركیا رەوانەی توركیا دەكرێن

3 پێشمەرگەی برینداری بۆردوومانەكەی توركیا رەوانەی توركیا دەكرێن

دوابەدوای بۆردوومانەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر شنگال و شەهیدبوونی 5 پێشمەرگە و برینداربوونی 9 پێشمەرگەی تر، بڕیاری ناردنە دەرەوەی 3 پێشمەرگە دراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.


دكتۆر عەبدوڵا ئیبراهیم بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك رایگەیاند بەهۆی پێویستییەكانی چارەسەركردنیان، بڕیاریان داوە 3 پێشمەرگە لەوانەی ئەمڕۆ بەر بۆردوومانەكەی فڕۆكەكانی توركیا كەوتن لە شنگال، رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن.


دكتۆر عەبدوڵا گوتی "بڕیارە سەعات شەشی بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە، ئەو 3 پێشمەرگە بریندارە ڕەوانەی هەولێر بكرێن و لەوێشەوە ڕەوانەی توركیا دەكرێن، تاكو چارەسەری پێویست وەربگرن".


سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، چیای شنگال و دەوروبەری لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان کران، لە ئەنجامدا جگە لە جێهێشتنی وێرانکارییەكی زۆر، 5 پێشمەرگەی كوردستان شەھید بوون و 9 پێشمەرگەی تریش بریندار بوون.
bas news-
Top