لە سەرەتای مانگی ھەشتەوە، كار بە سیستمی نوێی مووچە دەكرێت
(ھیوا ئەفەندی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، بڕیار وایە ئەمساڵ لە ١/٨ـەوە كار بە سیستمی نوێی مووچە بكرێت، بۆیە ھەر كەسێك ناوی خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەكردبێت، ناوی ناگەڕێتەوە بۆ گەنجینەكان و ئەوكات مووچەی پێ نادرێت و مافی دەفەوتێت.
(ئەفەندی) گوتیشی، ئەو خەڵكەی بە مەبەستی وەرگرتنی نیشتەجێكردن لە وڵاتان (ئیقامە) رۆییشتوون بۆ دەرەوە بە بێ ئەوەی مۆڵەت وەربگرن، راستەوخۆ مافی لە ھەرێمی كوردستان نامێنێت و ھیچی لەسەر حكوومەت نامێنێت تاوەكو مووچەی پێ بدات و مافی دەفەوتێت، ئەوەی بۆ خوێندنیش رۆییشتووە وەكو تواناسازی، ھەر كاتێك خوێندنیان تەواو كرد و گەڕانەوە، ئەوكات ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار دەكەن و، ئەوانەی مۆڵەتی بێمووچەیان وەرگرتووە، ھەر كاتێك گەڕانەوە و دەستبەكار بوونەوە، ئەوكات ناوی خۆیان تۆمار دەكەن .
ئەمەیش لە كاتێكدایە، ناوتۆماركردنی فەرمانبەرانی سلكی مەدەنی تەواو بووە و ئەوەی سەربازییش بڕیارە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە تەواو بێت، بەڵام رەنگە ١٥رۆژیان بۆ درێژ بكرێتەوە، وەكو (ئەفەندی) ئاماژەی بۆ كرد.
kdp-
