"ناو و وێنەی ئەو پێشمەرگانەی لە شنگال شەھید بوون.. پەكەكە ھۆكاره"
عەمید (سمێ بۆسەلی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانی بارەگاكانی پەكەكە لە شنگال، بارەگایەكی پێشمەرگەیش بەر كەوتووە و بەو ھۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەھید بوونە و ژمارەیەك بریندار بوون.
(بۆسەلی) گوتیشی، پەكەكە بووەتە ھۆكاری ئەوەی رۆژانە سنوورەكانی ھەرێم لەلایەن توركیاوە بۆردوومان بكرێن، جگە لەوەیش ئێستا خۆیان لە شنگال جێگیر كردووە و بەزۆر خۆیان سەپاندووە، لە كاتێكدا خەڵكی شنگال خۆی قوربانیی دەستی داعشە و، ئێستایش پەكەكە كێشەیان بۆ دروست دەكات.
سەبارەت بە ناوی ئەو پێشمەرگانەی شەھید بوونە، ئەو فەرماندەیە ئاماژەی دا، ئەو پێشمەرگانە بریتین لە:
(مستەفا رەسووڵ حەمەد).
(ئیدریس عەبدوڵڵا شەمسەددین).
(ئیسماعیل سەعید).
(ھەژار بەرواری).
(بەھجەت محەممەد سەعید).
گوتیشی، سێ لەوانە پێشمەرگەی فەرماندەی تایبەتن و یەكێكیش كارمەندی ئاساییشی شنگالە و ئەوەی دیكەیش لە ھێزەكانی بێتەل كاری كردووە.
kdp-
