فراکسیۆنی پارتی؛ هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکە پەکەکەیە
دەقی ڕاگەیاندراوی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان:
شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هێرشیان کردە سەر چیای شنگال و بەو هۆیەوە، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و نۆی تریش بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی کە زیانی ماددی و وێرانکاریشی بەدواوە بوو.
ئێمە لە کاتێکدا نیگەرانیی خۆمان لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا ڕادەگەیەنین، هەرجۆرە هەڕەشەیەکیش بۆ سەر خاکی کوردستان و ژیانی پێشمەرگە و هاونیشتمانیانی کوردستان ڕەت دەکەینەوە و ئیدانەی دەکەین.
بەڵام نابێت ئەو ڕاستیەش نادیدە بگرین، کە هۆکاری سەرەکیی ئەو هەڕەشە و ناسەقامگیریانە، بۆ بوونی هێزەکانی پەکەکە دەگەڕێتەوە لە ناوچەکەدا، بەردەوامیی مانەوەی ئەو هێزانەش دەبێتە هۆی بەردەوامیی ئەو هەڕەشە و ناسەقامگیریانە، بۆیە پێویستە هەرچی زووە، هێزەکانی پەکەکە ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن، تا لە دوای کارەساتی شنگال، خەڵکەکەی بەبێ ترس و دڵەڕاوکێ، جارێکی تر دەست بە ژیانێکی نوێ بکەنەوە.
kdp-
