ڤیان دەخیل: ئەمڕۆ زیاتر ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکە بۆ شنگالییەکان دەرکەوت
(د. ڤیان ده‌خیل) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: ''به حكوومه‌تى عێراقمان گوتووه و له گشت كۆنفرانسه‌كانیشدا هه‌میشه باسمان كردووه، تا هێزى په‌كه‌كه له شنگال بێت، نه خه‌ڵكى ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و نه ده‌وڵه‌تانى تریش یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن، كه شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه، چونكه یارمه‌تییه‌كان به‌هۆى په‌كه‌كه‌وە ناگەنە جێی خۆیان. ئه‌وه‌یشی کە لە شنگال ڕوو ده‌دات، هه‌مووى به‌هۆى په‌كه‌كه‌وەیە.''
(ڤیان ده‌خیل) ده‌ڵێت: ''ئه‌و كاته‌ى په‌كه‌كه به ناوى یارمه‌تیدانى خه‌ڵك هاتن، سوپاسیان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو ئیتر ته‌واو بوو، ئێستا خه‌ڵكى شنگال خۆیان ده‌یانه‌وێت به‌رگرى له خۆیان بكه‌ن و پێویسته چى دیكه نه‌بنه مایه‌ى كاولكارى بۆ شنگال و ده‌ربچن، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان شتێكى تره به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵى ناكه‌ین، شنگال ببێته باره‌گایه‌ك بۆ پارتێك، كه له ده‌ره‌وه‌ى سنوورەوە هاتووە، بۆیه داوامان له حكوومه‌تى عێراق كردووه یارمه‌تیى په‌كه‌كه نه‌ده‌ن.''
(ده‌خیل) ده‌شڵێت: ''پێویسته خه‌ڵكى شنگال بیر له داهاتووى خۆیان بكه‌نه‌وه، كه مانه‌وه‌ى په‌كه‌كه زۆریان زیان پێ دەگەیەنێت و بۆیە ئێستاش خەڵکێکی زۆر لە پەکەکە جیا بوونەتەوە و زیاتریش لێیان جیا دەبنەوە، چونکە ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆ کە لەسەر چیای شنگال ڕووی دا، زیاتر ڕووی ڕاستەقینەی پەکەکەی نیشان دا، پەکەکە لە هەموو ڕوویەکەوە زیانی بۆ کوردانی ئێزدی هەیە و ڕوونیشە، کە بۆچی هاتوون و مەبەستیان چییە.''
kdp-
