"ئیدارەی شنگال داوای لە ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانە پەکەکە لە شنگال دەربکەن"
(مەحما خەلیل)، قایمقامی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ماوەی ساڵێکە سەرجەم چین و توێژەکانی ئێزدی داوا لە پەکەکە دەکەن، شنگال چۆڵ بکات، کە چۆڵی نەکرد ئەوەی لێ کەوتەوە کە تورکیا بۆردومانی شنگالی کرد. پەکەکە حیساب بۆ ئیدارە و خەڵک و کەسایەتییەکانی ئێزدی ناکات، پێشتر پێمان گوتن، تورکیا چەند جار هەڕەشەی کردووە، کە هێرش دەکاتە سەر شنگال. بەداخەوە ئەوەی هەیە ئەنجامی کەمتەرخەمیی حکوومەتی عێراق و هاوپەیمانان و ئەمەریکایە و، گلەییشمان لێیان هەیە، چونکە چەند جار ئاگادارمان کردنەوە کە دەبێ فشار دروست بکەن، تا پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، کەچی نەیانکرد و ئەو ڕووداوەی لێ کەوتەوە.''
قایمقامی شنگال گوتی: ''دوای هێرشەکەی تورکیا بڕیارە ئیدارەی شنگال بەجیددی لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانان قسە بکات بۆ ئەوەی چارەی پرسی پەکەکە بکرێت و، لە شنگال دەربکرێن.
(مەحما خەلیل) ئەوەشی خستەڕوو: ''ئەگەر پەکەکە لە شنگال بمێنێتەوە، ڕەنگە هەڕەشەی تورکیا لەسەر شنگال بەردەوام بێت، بۆیە نابێ تورکیا و پەکەکە ملمانێکانی خۆیان لە شنگال تەواو بکەن.''
kdp-
