له كه‌ركووك ده‌ست به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی ماده‌ی هۆشبه‌ردا دەگیرێ
عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر گوتی "له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركووك، كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا دوو كه‌س كه كارپێكه‌ری دوو ئامێری كارگه‌كه بوون ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها نۆ كیسه ماده‌ی هۆشبه‌ری تۆز و 51 كیلۆگرام حه‌ب ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه یه‌كه‌م جاره كارگه‌یه‌كی له‌و جۆره به‌دی ده‌كرێ و نیگه‌رانن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له كه‌ركووك.
هەروەها گوتی "ئه‌م پێشهاته مه‌ترسیداره بۆ كه‌ركووك، له‌به‌رئه‌وه پشتگیریی دامه‌زراوه میدیاییه‌كان و هاووڵاتییان له‌وباره‌وه بۆ ئێمه زۆر گرنگه. پێویسته هه‌مووان هاوكار بن بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆره سپییه".
باسنيوز
