بنكه‌ى لالش داوا له په‌كه‌كه ده‌كات له شنگال بچێته ده‌ره‌وه
لقى ئه‌ڵمانیای بنكه‌ى لالش، وێڕاى ئیدانهكرنى بۆردوومانهكهى توركیا بۆ سه‌ر شنگال، هاوكات داوا له په‌كه‌كه و حكوومه‌تى توركیا ده‌كات، شنگال نه‌كه‌ن به گۆڕپانى پاكتاوكردنى یه‌كتر، به‌تایبه‌ت كه دانیشتووانه ئێزدییهكهى به‌ده‌ست كۆمه‌ڵكوژى به‌رده‌وامه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌رگه‌ى برین و مردنى زیاتر ناگرن.
هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن، به له‌یه‌كتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى له‌و شێوه‌یه‌ی شه‌وى ڕابردوو دووباره نه‌بێته‌وه، هێزه‌كانى په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكه‌ن.
له ڕاگهیاندراوهكهدا، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه :" حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و له سه‌رووی ئه‌ویشه‌وه سه‌رۆك بارزانى، له مانگى ئابى 2014ـه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌كه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سنووره‌كانى خۆی بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یان و ئێزدییه‌كان كه بوونه‌ته قوربانى جه‌نگ، به‌دووربن له زیان، به‌ڵام پارتى كرێكارانى كوردستان تائێستاش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه بچێته ده‌ره‌وه و برین و سۆزى ئێزدییه‌كانیش ده‌قۆزێته‌وه".
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، كه بوونى هێزى چه‌كدارى نایاسایی له شنگال و چیای شنگال و درووستبوونى ترسێك بۆ دانیشتووانى ناوچه‌كه، ڕێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ى دانیشتووانى شاره‌كه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان
بەناوی گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دراوە: ”کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 25/4/2017، چیای شنگال و دەوروبەری لە لایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردومان کراوە و زیان و وێرانکاریی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێنج پێشمەرگە شەھید و نۆ پێشمەرگەش بریندار بوون“.
باس‌نیوز
