ھاتوچۆی ھەولێر راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

 ھاتوچۆی ھەولێر راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بێ تابڵۆ، بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25/4/2017 بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا، ئەوە دەخاتەڕوو: "بەمەبەستی نەھێشتنی دیاردەی ئۆتۆمبێل بێ تابلۆ، ژمارەکاتی ساختە، تابڵۆی ئەلدفاع و فول جام رەش، ئەمڕۆ سێشەممە، لە ھەلمەتێکی دیکەی لەناکاودا لە سەرجەم شەقام و یەکتر بڕەکانی ناوشاری ھەولێر، توانرا لە ماوەی سی کاتژمێردا، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی لەم جۆرەیە بگیرێت و بنیردرینە گەراجی دەست بەسەر داگرتن، بۆ ئەوەی رێکاری یاساییان لەگەڵ بگیرێتەبەر".

لە راگەیەندراوەکەدا، پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی روون کردوتەوە: "ئێمە لێرەوە داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین کە خۆیان توشی لێپرسینەوەی یاسایی نەکەن و ئەم جۆرە سەرپیچیانە نەکەن، چونکە رێکارییەکان کە گیراونەتە بەر بۆ سزادانیان، قورسن و ئێمە لەم ھەڵمەتانەش بەردەوام دەبین، بۆیە ئەگەر جارێک تووشی نەبن لەوانەیە بۆجاری داھاتوو تووشی بن".







باسنیوز
Top