ھەڵەبجە.. ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیان لەدەستدانی ھاووڵاتییەکی لێ کەوتەوە
بارزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەڵەبجە ڕایگەیاند: "کاتژمێر 4ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25/4/2017 لە گوندی چناری سەر بە ناحیەی سیروان بەھۆی ڕووداوێکی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان)، ھاووڵاتییەک کە تەمەنی 32 ساڵە و دانیشتووی ھەڵەبجەیە گیانی لەدەست دا".
گوتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەڵەبجە ھێمای بۆ ئەوەش کرد: "ھاووڵاتییەکە پیشەی مامۆستا بووە و خۆی شۆفێری کردووە، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
باسنیوز
