موختاری گوندێكی قەرەتەپە: شەو تا بەرەبەیان پاسەوانی گوندەكەمانین
سەڵاحەدین بابان، موختاری گوندی (قوبە)ی سەر بە شارەدێی قەرەتەپە، ڕایگەیاند: "ماوەیەكی زۆرە بەهۆی بوونی جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی قەرەتەپە و دەورووبەری، وەكوو دانیشتوانی گوندە عەرەب و كوردەكانی شارەدێیەكە خۆمان شەو تا بەرەبەیان پاسەوانی خۆمان دەگرین".
ئەوەشی گوت: "تاكوو مەترسی داعش هەبێت لەسەر ناوچەكە ناهێڵین داعش هیچ چالاكییەك لە گوندەكان بكات و پاسەوانی دەکەین".
سەلاحەدین بابان، ئاماژەی بەوەش دا: "لایەنە ئەمنییەكان و سەرۆكی شارەدێی قەرەتەپە و پێشمەرگە و ئاسایشیش لەم جۆرە پاسەوانییەی ئێمە لە گوندەكانمان ئاگادارن".
لە سنووری شارەدێی قەرەتەپەی سەر بە شاری خانەقین، 60 گوند هەیە كە 10 گوندیان كوردە و ئەوانی دیكەش عەرەبن، ماوەیەك پێشتریش داعش بەهۆی بوونی پەیوەندییان بە پێشمەرگەوە موختاری گوندێكی عەرەبی سەر بڕی.
باسنیوز
