لێژنەی ئاسایشی پەرلەمانی کوردستان: دەبێ ھەرچی زووە پەکەکە شنگال چۆڵ بکات
نازم ھەرکی، گوتی: زۆر ھاوارمان کرد لە پەکەکە باشووری کوردستان جێگای ئێوە نییە، باشترە ئەو شوێنانەی لێوەی ھاتوون بڕۆن، ھاوارمان کرد با پەکەکە نەبێتە ھۆکاری ئەوەی خەڵکی سڤیل ببێتە قوربانی، پەکەکە 515 گوندی باشووری کوردستانیان داگیر کردووە، ئەوەی بەعس وێرانی نەکرد، پەکەکە وێرانی کرد، بۆیە داوایان لێ دەکین بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و شنگال بە خێرایی چۆڵ بکەن".
ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتیشی: "ھەرێمی کوردستان خاوەنی سەروەریی خۆیەتی و ئەوان بوونەتە ھۆکاری ئاوارەبوونی خەڵکی شنگال و وایان کردووە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان نەیەنە شنگال و ئێستاش ئەو سیاسەتەی ئەوان بوو وای کرد کە پۆلێک پێشمەرگە شەھید ببن و شنگال بکەنە قوربانیی ململانێی ھەرێمایەتی".
لە درێژەدا راشی گەیاند: "دەبێ ھەرچی زووە پەکەکە شەنگال چۆڵ بکات."
باسنیوز
