قاسم دەربۆ: پەکەکە شنگال دەکاتە قوربانیی سیاسەتەکانی

 قاسم دەربۆ: پەکەکە شنگال دەکاتە قوربانیی سیاسەتەکانی
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری شنگال ئاماژە بەوە دەکات، کە کاتێک پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) گوێ لە ھاوار و ئاھوناڵەی ئێزدییەکان ناگرێت، دەبێت چاوەڕێی ئەوەش بکات، کە سیاسەتەکانی کارەسات بەسەر شنگال دەھێنێت.



قاسم دەربۆ، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال راگەیاند، ”بەداخەوە لەدەستدانی پۆلێک پێشمەرگە و شەھیدبوونیان ھەموو کوردستانی نیگەران و دڵتەنگ کردووە، لە کاتێکدا ماوەی دوو ساڵە بەردەوام داوا لە پەکەکە دەکەین شنگال چۆڵ بکات واز لەو سیاسەتە بھێنێت“.

قاسم دەربۆ هەروەها رایگەیاند، ئەوەی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25.4.2017 رووی دا، پەکەکە هۆکارەکەیەتی، ”پەکەکە مەرامی داوەتە تورکیا و عێراق بۆ ئەوەی بەئارەزووی خۆیان ھەڕەشە لەسەر شنگال دروست بکەن، و لە ئەگەری بەردەوامبوونیشی، ”دوور نییە تووشی کارەساتی گەروەتریش بین“، چونکە پەکەکە ”تێناگات یان نایەوێت تێبگات، دەنا پێشووتر پێیمان گوتن مانەوەیان لە شنگال کارەسات دروست دەکات".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، پەکەکە لە رێگا سەرەکییەکانی چیای شنگال ”بازگەی داناوە و رێگری لە پێشمەرگە دەکەن و بیانوویان داوەتە دەست تورکیا تا ھێرش بکاتە سەر شنگال، بۆیە ھەرچی زوە دەبێت ئارامی بۆ شنگال بگەرێتەوە و پەکەکە بچێتە دەرەوە“



باسنیوز
Top