سوپای تورکیا: هێرشە ئاسمانییەکان بەردەوام دەبن بۆ سەر پەكەكە
به‌پێی راگه‌یێندراوەکەی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا، كاژێر 02:00ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 25-4-2017، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسمانی توركیا، پێگه و باره‌گاكانی پەکەکەیان له چیای شنگال و چیای قەرەچوغ به‌سه‌ختی بۆردوومان كردوون.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانمان له هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان و، رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ناردنی تیرۆریستان بۆ خاكی توركیا، بەمەبەستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری ناوخۆی وڵات، له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و خاكی توركیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانمان ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانییان ئه‌نجامدا".
هەروەها جەختکراوەتەوە: "سوپای توركیا و هێزه ئه‌منییه‌كان به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانیان ده‌ده‌ن و رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بنەوە، كه ئاسایش و سه‌قامگیری و ئارامی وڵات بكاته ئامانج، تاوەکو له‌نێوبردنی ته‌واوی تیرۆریستانیش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن".
بەهۆی بۆردوومانەکان، پێنج پێشمەرگە لە چیای شنگال گیانیان لەدەستدا و 7 ی دیکە برینداربوون، پێنج شەڕڤانی یەبەشە و هەپەگەش برینداربوون. لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانیش 18 شەڕڤان و ئەندامی یەپەگە گیانیان لەدەستدا.
رووداو
