وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا :عێراق ڕازی بووه هاوكاری سه‌ربازی به پێشمه‌رگه بدرێت
فرانكی ستورم، كارمه‌ندی ڕاگه‌یاندن له‌فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی خه‌ندان-دا له‌ڕێگای ئیمه‌یڵه‌وه‌سه‌باره‌ت به هاوكاری سه‌ربازی و چه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وتی" پلانی هاوكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیاتره له 850 ملیۆن دۆلار و حكومه‌تی عێراق-یش ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی خۆی ده‌ربڕیوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه له‌رۆژی 22ی ئازاری ئه‌مساڵدا كه تێیدا ئه‌و وڵاته جه‌ختیكردووه‌ته‌وه پابه‌نده به دروستكردنی هاوبه‌شییه‌كی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق و گه‌له‌كه‌یدا به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ سه‌قامگیركردنی ئاسایش و شكستپێهێنانی داعش و بنیاتنانی سه‌روه‌ریی و هاوكاری سه‌ربازی وچه‌ك بۆهێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه له‌نێوانیشیاندا چه‌كی هاوشێوه‌ی سوپای عێراق بۆ ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی هێزی پێشمه‌گه كه‌له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه مه‌شقیان پێكراوه دابین ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 19ی ئه‌م مانگه ره‌زامه‌ندی نیشاندا به فرۆشتنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی به به‌های 295.6 ملیۆن دۆلار به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش دوای ئه‌وه رایگه‌یاند، كۆنگرێس به‌بڕی 200 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌كات نه‌ك چه‌كی پێ بفرۆشێت.
پێداویستییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه داواكراوه بۆ دوو لیوای پیاده‌ی پێشمه‌رگه و دوو به‌تالیۆنی پاڵپشتی تۆپهاوێژ.
ئه‌و چه‌ك و پێداویستییانه‌ی داواكراون بریتین له‌چه‌ندین جۆری چه‌كی ڕه‌شاش، ئۆتۆمبیلی هه‌مڤی، كڵاو، چه‌كی سووك، جلوبه‌رگی خۆپاراستن له‌هێرشی چه‌كی كیمیای و بایلۆژی و تیشكی و ئه‌تۆمی ، ئامرازی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب ، سیستمی وایه‌رلێس، جی پی ئێس، ئۆتۆمبێلی مین هه‌ڵگره‌وه، ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبیلی سوته‌مه‌نی (تانكه‌ر)، ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پێشتر له ڕه‌زامه‌ندییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاگاداركرابووه‌وه،"به‌ڵام ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه مانای ئه‌وه نییه فرۆشتنه‌كه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی"، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی به‌رگریی.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو"كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوكاریی كه ساڵانه پێشكه‌ش به عێراقی ده‌كات به‌گشتی، به‌شێكی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دانراوه، پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ ساڵی 2017 كه بڕی 200 ملیۆن دۆلار دانراوه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
یاوه‌ر ووتیشی" به‌و بڕه پاره‌یه، دوو لیوای نوێی پێ چه‌كدارده‌كه‌ن به چه‌كی قورس و سوك و پێداویستییه‌كانی، 100 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی دیكه‌ش سیستمی گه‌یاندنی پێشمه‌رگه‌ی پێ رێكدخه‌رێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له پێداویستی یه‌ده‌گ و مه‌شقپێكردن".
خه‌ندان-
