به‌ریتانیا پشتیوانی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆسه‌ر سه‌نته‌رێكی سوریا
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ رایگه‌یاند سزایان سه‌پاندووه به‌سه‌ر 271 فه‌رمانبه‌ری ناوه‌ندی سوریی بۆ لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه كاریانكردوه وه‌ك پسپۆڕی كیمیایی یاخود پاڵپشتی "به‌رنامه‌ی چه‌كیی كیمیایی-یان" كردووه بۆ ناوه‌نده‌كه له ساڵی 2012ه‌وه.
بۆریس جۆنسۆن-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسی هێرشی كیمیایین له‌سوریادا و له‌هه‌مان كاتدا كار ده‌كات بۆ رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌و وڵاته‌دا له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌ململانێكان.
جونسۆن وتی" سزاكان په‌یامێكی ئاشكران به‌وه‌ی كه ره‌فتاره‌كان سزا به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن، و له‌هه‌مان كاتدا كه‌سانی تر ئاگادار ده‌كاته‌و دووركه‌ونه‌وه له‌هه‌مان ئه‌و جۆره ره‌فتاره، پێشوازی له‌و رۆڵه ده‌كه‌ین كه ئه‌و سزایانه ده‌یانبێت له‌فشارخستنه سه‌ر رژێمی سوریا بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له شاڵاوه سه‌ربازییه‌كانی."
پێشتر ستیڤن مونچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو "ئه‌م سزا به‌رفراوانانه ناوه‌ندێكی زانستیی كردووه‌ته ئامانج كه پاڵپشتی هێرشه ترسناكه‌كه‌ی به چه‌كی كیمیایی كردووه بۆ سه‌ر پیاو و ژن و منداڵی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان".
رۆژی چواری ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی كه گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌ی رژێمی سوریابن، بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری ئیدلیبی ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ش كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه نزیكه‌ی 90كه‌س كوژراون و 400ی تریش برینداربوون.
چه‌ند رۆژێك دواتریش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی موشه‌كیی كرده سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی شه‌عیرات-ی سوریا كه‌به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، له‌و بنكه‌وه هێرشه كیماییه‌كه‌ی پارێزگای ئیدلیب ئه‌نجامدرابوو.
خه‌ندان
