بارزانی پەیامێك بۆ خەڵكی قەڵادزێ دەنێرێ

بارزانی پەیامێك بۆ خەڵكی قەڵادزێ دەنێرێ
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لەبارەی ساڵیادی بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ رایگەیاند كە دوژمن ویستی بە بۆردومانكردن و وێرانكردنی قەڵادزێ، ئیرادەی خەڵكی قەڵادزێ بشكێنێ.


سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی پەیامەكەی بڵاوكردووەتەوە، تیایدا هاتووە "لە ساڵیادی بۆمبارانكردنی شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی لە 24/4/1974دا، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو كارەساتە و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین. قەڵادزێ هێمای خۆڕاگری و ئیرادەی بەرزی كوردایەتییە، دوژمن ویستی بە بۆردومانكردن و دواتر وێرانكردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵكەكەی، ئیرادەی خەڵكی قەڵادزێ بشكێنێ و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو دەڤەرەدا نەهێڵێت، بەڵام خەڵكی قەڵادزێ بە ژیان و ئاوەدانكردنەوە بەرەو رووی دوژمن بوونەوە، ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانی بەسەر كاولكاریدا سەركەوت".


بارزانی لە كۆتایی پەیامەكەیدا سڵاوی بۆ خۆڕاگری و قارەمانیەتی خەڵكی سەربەرزی قەڵادزێ ناردووە.
bas news -
Top