مامۆستایه‌كی ئاینیی: خێزانی خۆم فێری لێخووڕینی ئۆتۆمبیل كردووە و ئۆتۆمبیلیش لێدەخوڕێت
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه به مامۆستایه‌كی ئاینیی سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌كات كه ڕه‌خنه‌ى له‌و كتێبه گرتووه، شۆفێری ئافره‌تان به پشتبه‌ستن به فه‌تواى كۆمه‌ڵێك زاناى ئیسلامی عه‌ره‌ب، حه‌رام ده‌كات و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت : " مامۆستا مەلا مالك، كە یەكێكە لەو پێشنوێژ و وتارخوێنه كوردپەروەرانەی سنووری پارێزگای دهۆك هەر لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی شەڕی داعشەوە بەجلی پێشمەرگە و ئاڵای كوردستانەوە دەچیتە سەر مینبەری مزگەوتەكەی و وتاری هەینی پێشكەش دەكات".
له ماوه‌ى ڕۆژانى ڕابردوودا، كتێبێك به زمانى كوردى له كتێبخانه‌كانى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا به پشتبه‌ستن به فه‌تواى كۆمه‌ڵێك زانیاى ئیسلامی عه‌ره‌بى، شۆفێریكردنى ئافره‌تان، حه‌رام ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش هه‌رایه‌كی به‌دواى خۆیدا هێنا.
له‌وباره‌یه‌وه، فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشتر له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" ئێمه دوور‌و نزیك ئاگادارى چاپكردن و بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه نین، بۆیه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ى كه كتێبه‌كه له‌لایه‌ن كێوه ژماره‌ى سپاردنى پێدراوه و له كوێ چاپكراوه و چۆن بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌ك وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه كه كارى سه‌ره‌كى لیژنه‌كه به‌دواداچوون ده‌بێت له‌سه‌ركتێبه‌كه".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى له باره‌ى هه‌ڵوێستى مامۆستا ئاینییه‌كه‌ى دهۆك، نووسیویه‌تى :" وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بڵاوبونەوەی فەتوایەكی ئێكسپایەری چەند (بەناو زانا)یەكی عەرەب مامۆستا مالك دەڵێت: من بەشانازیەوە خێزانی خۆم فێری لێخووڕینی ئۆتۆمبیل كردووە و ئۆتۆمبیلیش لێدەخوڕێت".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه كوردستان پڕیەتی لە مەلای دڵسۆز و كوردپەروەری وەك مەلا مالك.
bas news -
