په‌رله‌مانتارێكی كوردی باكوور: سیسته‌می په‌رله‌مانیی توركیا به‌ڵا بووە بۆ كورد
له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ (جه‌زیره)ـی توركی، ئۆرهان میرئۆغلو كه كورده و ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتییه، پێی وایه له‌مه‌ودوا پێویسته ئه‌ردۆگان كارتی كورده‌كان له ده‌ستی ئه‌وروپا ده‌ربهێنێ و ئیدی كورد له خۆی نزیك بكاته‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته ستراتیژێكی تازه له‌گه‌ڵ كورد په‌یڕه‌و بكات، كه ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ش سووریا نییه، به‌ڵكو ئامه‌د و ئیسته‌نبۆڵه كه زۆرترین كوردی لێ نیشته‌جێیه.
به بۆچوونی میرئۆغلو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كورده‌كان له گشتپرسی به به‌ڵێ دایان به‌و مانایه دێت، كه تاوه‌كو ئێستەش ئومێدیان به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان. هه‌روه‌ها ئه‌و دهنگانهیشی به نه‌خێر دران به‌و مانایه دێت كورده‌كان پێگه و قورسایی هه‌ده‌په ده‌پارێزن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا پێی وابوو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه به به‌ڵێ دراون، به‌و مانایه نایه‌ت كورده‌كان سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییان بووێت و ئه‌و سیسته‌مه ته‌واوی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵكو پێیان وایه له سیسته‌می كۆندا كورد زۆری زوڵم لێ كراوه، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و سیسته‌مه كۆنه بووه وای كردووه رۆڵه‌كانیان روو له شاخ بكه‌ن.
گوتیشی "له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیدا كورده‌كان پێیان باشه ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێز هه‌بێت باشتره نه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی لاواز، چونكه ئه‌و به‌ڵایانه‌ی به‌سه‌ر كورد هاتوون زۆربه‌ی له بێده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان پێگه‌ی به‌هێز بێت و حكوومه‌تێكی به‌هێز هه‌بێت، ئه‌وكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردیش گرنگه و له سیسته‌می كۆن باشتر ده‌بێت".
bas news -
