گەرمیان.. بەخوێن پشتگیری لە ھەنگاوەکانی سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت

گەرمیان.. بەخوێن پشتگیری لە ھەنگاوەکانی سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت


بەیانی رۆژی سێشەممە، رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، لقی گەرمیان، ھەڵمەتێکی خوێن بەخشین لەژێر دروشمی بە خوێن پشتگیری لە ھەنگاوەکانی سەربەخۆیی دەکەین، دەست پێ دەکات.



لقی گەرمیانی رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، ئەمڕۆ دووشەممە 24/4/2017 لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ھاتووە: "رێکخراوی بەخشینی رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، بە خوێن پشتگیری ھەنگاوەکانی سەربەخۆیی دەکات، سەرەبەخۆیی ھیوایەکە لە دڵی ھەموومان، بە ئەنفال و کیمیاباران ئاودراوە، بۆ بوون بە خاوەن دەوڵەتێکی سەربەخۆ، ھەزاران شەھیدمان بەخشیوە، بۆیە رێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان، بۆ ئەو مەبەستە ھەڵمەتێکی خوێن بەخشینی سەرتاسەری لە کوردستان را دەگەیەنێت و بەشدایتان وەفایەکە بۆ خوێنی شەھیدان".



لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەشی خراوەتەڕوو: "رۆژی سێشەمە ٢٥/4/2017، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، ھەڵمەتێکی خوێن بەخشین لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار - بانکی خوێن، ئەنجام دەدات، ھەر کەسێک توانای خوێن بەخشینی ھەیە، دەتوانێت بەشداری ھەڵمەتەکە بێت وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ئایینی".

bas news -
Top