كه‌ركووك .. دوو چه‌كدارى داعش ده‌ستگیر ده‌كرێن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند : " پاش هه‌وڵدان و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی شار و شاره‌دێكانى كه‌ركووك، له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ى هاتووتهنهته ناو شارى كه‌ركووك و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنیان به‌پێى ماده‌ى 4 ى تیرۆر، هه‌یه، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 24/4/2017 توانرا 2 تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانى (ا.ی.م) و (ح.ك.ع) ده‌ستگیر بكرێن، كه هه‌ردووكیان دانیشتووى گوندى (ئهلخزێفى) سه‌ر به شارى حه‌ویجه‌ن".
گوتیشی "پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان دانى به‌وه‌داناوه كه چه‌كدارى ڕێكخراوى داعش بووه و پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگه‌وتى گونده‌كه‌یان بووه به مووچه‌ى مانگانه‌ى 50 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها دوو برایشی چه‌كدارى ئه‌و ڕێكخراوه توندڕه‌وه بوون، ئه‌وى دیكه‌شیان دانى به‌وه‌داناوه كه جیا له‌وه‌ى چه‌كدارى داعش بووه، به‌رپرسی ئاودێرى ڕێكخراوه‌كه‌ش بووه له‌هه‌مان گوند و 4 براى چه‌كدارى داعشن و یه‌كێكیان له شه‌ڕێكدا كوژراوه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه به‌پێى دانپیانانى ده‌ستگیركراوه‌كان 16 كه‌سى دانیشتووى ئه‌و گونده كه چه‌كدارى داعشن، له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون و له گوندى (بریمه) ش 33 چه‌كدارى ئه‌و ڕێكخراوه له‌كاتى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان له میحوه‌ره‌كانى مه‌كته‌ب خالید و خه‌رابه‌ڕووت و مه‌لا عه‌بدوڵا و میحوه‌رى دووبز كوژراون".
bas news -
