دواى نزيكةى سيَ مانط سبةينيَ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆده‌بێته‌وه
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: " پاش ماوه‌یه‌كى زۆر له ئه‌نجامنه‌دانى كۆبوونه‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ 25/4/2017، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى 33ـهه‌مین دانیشتنى ئاسایی خۆى و دووه‌مین دانیشتنى ساڵى نوێى 2017 ئه‌نجام بدات".
گوتیشی :" له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێدا گفتوگۆ له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى ئه‌نجوومه‌ن ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه و ئه‌ندامێكى دیكه ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ى، دواتر میواندارى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى بازرگانى خۆراك ده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى كار و كێشه و گیروگرفته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها پرسی قایمقامى سه‌یدسادقیش گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه هاوكات سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌یه، هۆكارى ئه‌نجامنه‌دانى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى گه‌ڕانده‌وه بۆ كێشه نێوخۆییه‌كانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ى ئه‌كره‌م شه‌ریف، جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى.
ڕۆژى 31/1/2017 ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 32 ى خۆى ئه‌نجام دا و تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌ى هاوبه‌شی هه‌رسێ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك كرا له‌گه‌ڵ له‌سه‌ركارلابردنى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى ته‌كیه‌ى جه‌بارى و ڕاسپاردنى كه‌سێكى دیكه بۆ شوێنه‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ میوانداریكردنى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى.
bas news -
