1800 خێزانی ئاوارە لە حەسەنشام پێداویستیان بۆ دابین کرا و ١٢٠بێشکەش بۆ منداڵەکانیان پێشکەش کرا
رێکەوتی ٢٣ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە درێژەی کاروچالاکییەکانیان بۆ ئاوارەکانی کەمپی حەسەنشام بەھەماھەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی پارسێلی خۆراک و پێداویستی خاوێنکەرەوەیان بۆ ١٨٠٠ خێزانی ئاوارە دابین کرد.
رێکخراوی ھانای خێرخوازیی بە ھاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی ١٢٠ بێشکەی منداڵانی بۆ ئاوارەکان لە کەمپی حەسەنشام دابین کرد.
رێکەوتی ٢٣ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بێشکەی منداڵانیان بۆ ١٢٠ منداڵی ئاوارەی کەمپی حەسەنشام دابەشکرد، جێگای ئاماژەیە بێشکەکان لەلایەن رێکخراوی ھانا بۆ خێرخوازیی بۆ منداڵەکان دابین کرابوو.
کەمپی حەسەنشام دەکەوێتە سنووری پارێزگای نەینەوا و تایبەتە بە ئاوارەکانی نینەوا و دەوروبەری و لەلایەن ''دەزگای خێرخوازیی بارزانی''یەوە بەڕێوەدەبرێت.
