زیاتر له دوو هەزار خێزانی کەمدەرامەت له زومار و سلێمانی یارمەتی دران و رێنمایی تەندروستیس پێشکەش به کۆمەڵێک قوتابی کرا
رێکەوتی ٢٣ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێڕخوازیی بارزانی بە ھەماھەنگی unicef فڵچەی ددانیان پێشکەشی ٤٠٠ قوتابی قوتابخانەی زوماری کچان کرد و رێنمایی تەندرووستی و پاک و خاوێنیشیان بۆ قوتابیەکان شیکردەوە.
ھەر لە چالاکییەکەدا قوتابخانەکە لەلایەن تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بە ھاوکاری قوتابیەکان خاوێن کرایەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە ھاوکارییەکانی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکانی سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و ھاوکاری گەیاندە ٤٥٠ خێزانی کەم دەرامەت لە سلێمانی.
رێکەوتی ٢٣ی نیسانی ٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی درێژەیاندا بە ھەڵمەتی ھاوکارییەکانیان بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکانی کوردستان، لە درێژەی چالاکییەکانیاندا ھاوکاری خۆراکییان بۆ ٤٥٠ خێزانی کەم دەرامەتی سلێمانی دابین کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ماوەی سێ حەوتووی رابردووەوە ھەتا ئێستا ھاوکاری خۆراکی بۆ ٢١٣٧ خێزانی کەم دەرامەت لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا دابین کردووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی پرۆژەی خواردنی گەرمدا، ٢٠٥٠ ژەمە خواردنی پێشکەشی دانیشتووانی گوندی شندوخای شاردێی زوماری سەربە نەینەوا کرد.
ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٣ی نیسانی ٢٠١٧ لەگەڵ ئەوەی ٧٠٠ ئاوارەی نوێ گەیشتنە شارەدێی زومار و لەلایەن ''دەزگای خێرخوازیی بارزانی''یەوە پێشوازییان لێکرا، ژەمە خواردنی گەرم بۆ ٢٠٥٠ کەسی دانیشتووی گوندی شندوخای شارەدێی زومار دابین کرا.
رۆژانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپەکانی حەسەنشام و خازردا نزیکەی ٢٠٠٠ ژەمە خواردنی گەرم پێشکەشی ئاوارەکان دەکات، بەتایبەتی ئەو ئاوارانەی کە بەھەر ھۆکارێک بێت ناتوانن بەشەخۆراکی خۆیان دابین بکەن.
payamner -
