پارتی، پیرۆزبایی لە پارتی چاکسازیی تورکمان دەکات
به‌ڕێزان/ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی چاكسازیی توركمان
به‌بۆنه‌ی (12)هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوهوسهرجهم ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، هیوای به‌رده‌وامیی و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین له‌پێناو سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و ئه‌زموونه.
ئێمه كاتێك ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كه‌ین، خه‌بات و تێكۆشانی ئێوه به‌رز ده‌نرخێنین له قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان له نێوان گشت پێكهاتهجیاوازهكانی هه‌رێم و داكۆكیكردن له ده‌سكه‌وته‌كان، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر سووربین له‌سه‌ر هاوخه‌باتی و یه‌كڕیزیی هه‌ردوو لامان و گشت حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان.
ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌كمان به هه‌مان گیانی هاوپه‌یمانییه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی مێژووییه‌وه درێژه به تێكۆشان بده‌ین و هه‌وڵ و كۆششمان یه‌كبخه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشهوگیروگرفتانهی ئه‌مڕۆ له ئارادان و هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نینه كه‌ناری هه‌میشه‌یی ئارام وئاسووده‌یی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر و رۆشنتر بۆ هه‌موو لایه‌ك و به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانمان.
جارێكی دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ....
kdp-
