پارتی، پیرۆزبایی لە پارتی چاکسازیی تورکمان دەکات

پارتی، پیرۆزبایی لە پارتی چاکسازیی تورکمان دەکات
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی (12)ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی چاكسازیی توركمان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:

به‌ڕێزان/ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی چاكسازیی توركمان

به‌بۆنه‌ی (12)هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌وسه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، هیوای به‌رده‌وامیی و پێشكه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین له‌پێناو سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌.

ئێمه‌ كاتێك ئه‌و یاده‌ پیرۆز ده‌كه‌ین، خه‌بات و تێكۆشانی ئێوه‌ به‌رز ده‌نرخێنین له‌ قووڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ نێوان گشت پێكهاته‌جیاوازه‌كانی هه‌رێم و داكۆكیكردن له‌ ده‌سكه‌وته‌كان، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر سووربین له‌سه‌ر هاوخه‌باتی و یه‌كڕیزیی هه‌ردوو لامان و گشت حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنی ره‌وشی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان.

ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌كمان به‌ هه‌مان گیانی هاوپه‌یمانییه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی مێژووییه‌وه‌ درێژه‌ به‌ تێكۆشان بده‌ین و هه‌وڵ و كۆششمان یه‌كبخه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌وگیروگرفتانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ئارادان و هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نینه‌ كه‌ناری هه‌میشه‌یی ئارام وئاسووده‌یی و ده‌سته‌به‌ر كردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر و رۆشنتر بۆ هه‌موو لایه‌ك و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واكانمان.

جارێكی دیكه‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ....
kdp-
Top