پارتی لە کەرکووک میوانداریی حیزبه كوردستانییه‌كان دەکات
به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌ى كه حیزبه كوردستانییه‌كانى شارى كه‌ركووك دایانناوه و ماوه ماوه كۆ ده‌بنه‌وه، بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك گه‌رمیانى پارتی دیموکراتی کوردستان كۆ بنه‌وه و، پارتى پرۆژه‌یه‌كی هه‌یه کە لەو کۆبوونەوەیەدا بۆ لایەنەکانی دەخاتە ڕوو.
لەبارەی ئەم کۆبوونەوەیەوە (دیارى حوسێن) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌كەدا بارو‌دۆخى ئه‌مڕۆى كه‌ركووك و ناوچه‌كه و رووداوەکانی رابردوو دەخرێنە بەر باس، هه‌روه‌ها دەمانەوێ هه‌وڵ بده‌ین هه‌موومان پێكه‌وه پشتیوانیى ئیداره‌ى شار بكه‌ین و، ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى هه‌یه له هه‌موو روویه‌كه‌وه چاره‌یان بکه‌ین، مەبەستمانە ئەو ڕۆحیەتی پێكه‌وه‌ژیانەى هه‌یه درێژه پێ بده‌ین و، په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێزتر بكه‌ین."
لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوە (کەرکووکی) گوتی: "بابه‌تى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پرسى سه‌ره‌كى ده‌بێت؛ خۆی هه‌موو حیزبه كوردستانییه‌كان و لیستى برایه‌تییش كه توركمان و مه‌سیحى و عه‌ره‌بیش تێدانه له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمن و، ده‌یانه‌وێت كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌كانى به‌یه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكرێن."
kdp-
