دەلۆ: ڕاپرسی لە کەرکووکیش دەکرێ؛ سەردانی پێکهاتەکانیش دەکەین

 	 دەلۆ: ڕاپرسی لە کەرکووکیش دەکرێ؛ سەردانی پێکهاتەکانیش دەکەین
بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک –گەرمیان ڕایگەیاند، کەرکووکیش ڕاپرسی لێ ساز دەدرێ و ئەمە پرسێکە یەکلا بووەتەوە. ڕاشیگەیاند، لیژنەیەکیان پێک‌هێناوە تا سەردانی پێکهاتەکان بکات.


پاش کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە کەرکووک کە لە بارەگای پارتی لەو شارە ساز درا، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک –گەرمیان بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، "هەر کات گەلی کورد یەکڕیز و یەکگرتوو بووبێ سەکەوتوو بووە، ئەمڕۆیش لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بەو یەکڕیزییەیە."
(سەڵاح دەلۆ) گوتیشی لەو کۆبوونەوەیەدا باش جەختیان لەو پرسە کردووەتەوە.
بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک –گەرمیان لەو بارەوە زیاتر دوا و گوتی، جەخت لە تۆکمەترکردنی پێوەندیی نێوان لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە، هاوکات بابەتی ڕاپرسی خرایە بەر باس و کەرکووکیش لە راپرسییەکەی بۆ سەربەخۆیی لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستاندا بەشدار دەبێ.

ئەو جەختیشی کردەوە لەوەی کە لە ڕاپرسیدا، کورد لە هەر شوێنێک بێ بۆی هەیە لە ڕاپرسیدا بەشدار بێ، هەڵبەت کەرکووک بەشێکی دانەبڕاوی کوردستانە و مافی خۆیەتی لەو ڕاپرسییەدا بەشدار بێ.

(دەلۆ) هەروەها دەڵێ، "راستە کە پێکهاتەی دیکە لەم شارەدا دەژیێن، هەڵبەت ئێمەش بڕوامان بە ڕۆحیەتی پێکەوەژیان هەیە و هەمیشە لە هەوڵی قووڵکردنەوەی ڕۆحیەتی ئەو برایەتی و ثێکەوەژیانەداین. دەبێ ئەوان دڵنیا بن کە وەک چۆن پێشتر پێکەوە ژیاوین، لە داهاتوویشدا هەروا پێکەوە دەژین و بە زیادەشەوە مافەکانیان لە سنووری ئەو پارێزگایە دەستەبەر دەکرێ."

ئەو گوتی، خۆی دەوڵەتی کوردستان وەک چۆن بۆ گەلی کورد مافێکی ڕەوایە، پێکهاتەکانیس دیکەش لە سایەیدا خۆش دەگوزەرێنن و مافەکانیان تێیدا دەستەبەر دەبن

تەوەرێکی دیکەی کۆبووەوەکان بایەخدانی زیاتر بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و (دەلۆ) دەڵێ، "چونکە سنوورەکانمان دەپارێزێ و بە خوێنی خۆیان و قوربانیدانان پارێزگارییان کردووە، بۆیە کۆبوونەوە جەختی لە باشتر ڕاگەیشتن بووە لە ڕووی چەک و تەقەمەنی و پێدواویستیی دیکەی سەربازییەوە لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە."

لەبارەی هاتنی ئاوارەی ناوچەکانی دیکەوە بۆ کەرکووک، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک –گەرمیان گوتی "گفتوگۆمان کردووە، دیارە کە خەڵکێکی زۆر لە سنووری دیالەوە هاتوون، خۆ ئێستا ئەو ناوچانە ئارامن و پێویستە بگەڕێنەوە، وەک چۆن پێویستە خەڵکی کەرکووکیش کە هەندێکیان هێشتا لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن دەبێ بگەڕێنەوە کەرکووک."

خاڵێکی دیکەی کۆبوونەوە چۆنیەتیی پشتیوانیکردنی ئیدارەی پارێگای کەرکووک بووە و لەو ڕووەوە (سەڵاح دەلۆ) گوتی، "باسمان لەوە کردووە چۆن بتوانین بۆ باشتر ڕاییکردنی کارەکانی سنوور پارێزگاکە هاوکارو پشتیوانی ئیدارەی پاریزگاکەمان بین."

دەبارەی میکانیزمی چۆنیەتیی بەشداریکردنیش لە ڕاپرسی گوتی، کار لەوبارەوە دەکرێ.
لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگایش لە ٢-١٧ـدا گوتی، "پڕۆژەمان هەبووە و لەگەڵ لایەنەکاندا باسمان کردووە، ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنداین."
هەر لەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا (دەلۆ) رایگەیاند، لیژنەیەک لە حزبە کوردستناییەکانی کەرکووک پێدەهێندرێ بۆ سەردانی ئەو حزبانەی نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکووک دەکەن.

لەبارەی بایکۆتی بزووتنەوەی گٶڕنایشەوە گوتی، پێمان باش و پیویست بوو بەشدار بێ لەو کۆبوونەوەیەدا، دیارە ئەمە بڕیاری خۆیانە، پیویستە ئەوانێش لە داگاتوودا بێنە پاڵ حزبە کوردستناییەکانەوە و لە پرسە چارەنووسسازەکاندا بەشدار بێ.

هاوکات (مامەند، کۆی لایەنەکان پشتوانیمان لە ڕاپرسی لە کەرکووک ڕاگەیاندووە و لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان
kdp-
Top