سوپاسالاری پێشمەرگە: ساڵی دابێ ئەمەریکا دوو لیواکەی پێشمەرگە پڕچەک دەکات
فەریق (جەمال ئێمینکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمەریکا دەمێکە بڕیاری داوە مەشق و ڕاهێنان بە لیواکانی یەک و دووی هێزی پێشمەرگە بکات و چەک و هەموو پێداویستییەکیشیان بۆ دابین بکات.
ئاشکرایشی کرد، وادەی ئامادەکردنی ئەو دوو لیوایە لە لایەن ئەمەریکاوە دیاری کراوە و سەرەتای ساڵی دابێ (٢٠١٨) ئەمەریکا مەشق و ڕاهێنانیان پێ دەکات و پڕچەکیشیان دەکات.
kdp-
