کاروان جەلال: دەبێ حکوومەت بوودجە بۆ ڕیفراندۆم دیاری بکات
(کاروان جەلال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لەبەر ئەوەی یاسایەکی تایبەت بە ڕاپرسیمان نییە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یان سەرۆکایەتیی حکوومەت یان پەرلەمان، یاخود بە داواکارییەکی جەماوەری، دەتوانن داوا لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکەن، کە ڕاپرسی ئەنجام بدرێت. ئەو پرسە لە ئەنجومەنی کۆمسیاران تاوتوێ دەکرێت و وەڵام دەدرێتەوە. واتە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن دەبێ سەرۆكى هەرێم داوا لە کۆمیسیۆن بکات، دواتر کۆمیسیۆن ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت. دواى نیشاندانى ئامادهیى كۆمسیۆن بو ئهنجامدانى ههڵبژاردن، سهرۆكى ههریم ڕۆژى ههڵبژاردن ڕادهگهیهنێت.''
(کاروان جەلال) دەڵێت: ''ئەو بوودجەیەی لە کۆمیسیۆنەوە دیاری کراوە، تەنیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانە، دەبێ حکوومەت بوودجە بۆ ڕیفراندۆمیش تەرخان بکات و بیداتە کۆمیسیۆن. تێچووی ئامادەکاری و بوودجەی ڕیفراندۆم لە تێچووی پرۆسەکانی دیکەی هەڵبژاردن کەمتر دەبێت.''
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان ئاماژەیشی دا: ''کۆمیسیۆن بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن پێویستی بە شەش مانگ دەبێت، ئەگەر پرسی ڕیفراندۆمیش لەگەڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هاوکات بێت ، ئەوە کۆمیسیۆن ئامادەکاری بۆ ئەویش دەکات.''
kdp-
