ژماره‌یه‌ك له تهقهكهرهكانى شارى هه‌ولێر ده‌ستگیر كران
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند :" ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌مان ده‌ستگیركرد، كه شه‌وی ڕابردوو دوای یاری كلاسیكۆ ته‌قه‌ی خۆشییان كرد".
گوتیشی :" له ئێستاشدا خه‌ریكی به‌دواداچوونین بۆ ده‌ستگیكردنی چه‌ند گومانلێكراوێكى دیكه كه ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه ته‌قه‌یان كردووه".
گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس داواكارییه‌كی له هاووڵاتیان هه‌یه و ده‌ڵێت : " داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن بۆ پێدانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه".
جه‌ختیشیی كرده‌وه، كه له رێگه‌ی هه‌ندێك له كامێرای چاودێری شوێنه گشتییه‌كان و كامێرای ماڵانه‌وه، سه‌رقاڵى به‌دواداچوونن بۆ ده‌ستگیكردنی تهقهكهرهكانى دیكه.
شه‌وی ڕابردوو له دوای یاری بارسیلۆنا و ریاڵ مه‌درید، له شاری هه‌ولێر و زۆر شار و شارۆژكهى دیكه‌ش، خه‌ڵكانێك ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد و له ئه‌نجامیشدا 9 كه‌س له شارى هه‌ولێر بریندار بوون.
باس‌نیوز
