كۆمپانیای نیم به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆى هه‌ولێر به‌رنامه‌یه‌كی هۆشیاركردنه‌وه‌ى رێكخست
مه‌به‌ست له‌و چالاكییه هۆشیاركردنه‌وه و رێنماییكردنی ئه‌و پۆله قوتابییه بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی په‌ڕینه‌وه له شه‌قامه‌كان و ئاشناكردنیان به به‌شێك له رێسا و یاساكانی هاتووچۆ بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی گیانیان له رووداوه‌كانى هاتووچۆدا. به‌رنامه‌كه چه‌ند وانه‌یه‌كی تیۆری و پراكتیكیی له خۆگرتبوو، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی داتاشۆوه چه‌ند فیلمێك نمایشكرا كه گوزارشتبوون له راهێنانی قوتابییه‌كان له چۆنیه‌تیی خۆپاراستنیان له رووداوه‌كانى هاتووچۆ و په‌ڕینه‌وه و رۆیشتن له‌سه‌ر شۆسته و ئاشناكردنیان به یاسا و رێساكانى هاتووچۆ.
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته، فارس كه‌هفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای نیم تاكه بریكاری كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له هه‌رێمی كوردستان، رای گه‌یاند: "هه‌روه‌ك ساڵانی پێشتر چه‌ندین كار و چالاكی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به پێویستمان زانی به هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی په‌ڕینه‌وه له شه‌قامه‌كان بۆ منداڵان ده‌ست پێ بكه‌ین".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا كه‌هفی گوتی: "سوپاسی هاوكاریكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر و قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌ستێره‌ش ده‌كه‌ین كه كاره‌كانیان ئاسان كردین".
ئا/خەلیل بلەیی
