سلێمانی.. 16 کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران

 سلێمانی.. 16 کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ڕای گەیاند، کە 16 کەس، بە تۆمەتی دزی لەنێو شاری سلێمانیدا دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 24/4/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: "لە ڕۆژی 10/4/2017 تا 23/4/2017، ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیویانە، 16 تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە تاوانی دزی جۆراوجۆریان لە ماڵان، بازاڕ و دوکانەکاندا ئەنجام داوە".

ھێما بۆ ئەوەش کراوە: "ئێستا ئەو تۆمەتبارانە، بە بڕیاری دادوەر بەند کراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".














باسنيوز
Top