وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەفغانستان دەستیان لەکار کێشایەوە
جەنەراڵ عەبدوڵا حەبیبی، وەزیری بەرگری و جەنەراڵ قەدەمشا شەهیم سەرۆکی ناوەندی ئەرکانی سوپای ئەفغانستان، دوو بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازیی ئەو وڵاتەن کە لەژێر گوشاردا دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی میدیایی (BCC) پاش هێرشی خوێناویی ڕۆژی هەینیی لایەنگرانی تاڵیبان بۆ سەر سوپای 209 شاهین لە هەرێمی (بەلخ) لە باکووری ئەفغانستان کە نزیکەی 140 کەس تێیدا کوژران، ئەم پرسە بووە قەیرانێکی ئەمنی لەو وڵاتە.
هێرشی تاڵیبان بۆ سەر سوپای ئەفغانستان، کاردانەوەی توندی خەڵکی ئەفغانی بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتەوە و پێداگرانە خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیی ئەو وڵاتە بوون.
باسنیوز
