"فه‌رمانبه‌ره ئێرانییه‌كه" سه‌ری له تره‌مپ شێواندووه
بڕیاری گواستنه‌وه‌ی سه‌حه‌ر نه‌ورۆز زاده، وه‌ك به‌شێك له میدیاكان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌هۆی گومانه‌كانی تره‌مپه له دڵسۆزی ئه‌و خانمه "فه‌رمانبه‌ره ئێرانییه"، بۆ ئیداره‌كه‌ی و وێبسایتی "بریت پارت"ی ئه‌مه‌ریكیش، له راپۆرتێكدا، ئاماژه‌ی به هه‌مان هۆكاركردووه.
سه‌حه‌ر نه‌ورۆز، كه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌رچووه، ماوه‌ی هه‌شت مانگه له نووسینگه‌ی تیمی پلاندانانی ده‌ره‌وه كار ده‌كات و گوتی: "له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئێرانی ئه‌مه‌ریكی كارمكردووه"، كه به‌شێك له میدیا لۆكاڵییه‌كان وای له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، ئه‌نجوومه‌نه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به حكوومه‌تی ئێران و بهرژهوهندییهكانییهوه هه‌یه، به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كاری لێده‌كه‌ن و رۆڵییان هه‌یه، ئه‌مه‌ریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه‌كانن.
گۆڤاری "پۆلیتیكۆ"، دوێنێ بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رانی نووسینگه‌ی ده‌ره‌وه ره‌خنه‌یان له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ گرتووه و به پێچه‌وانه‌ی یاسا پارێزه‌ره‌كانی مافی فه‌رمانبه‌ران و سیاسه‌تی وڵات وه‌سفییان كردووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌حه‌ر نه‌ورۆز زاده، رۆڵێكی سه‌ره‌كی له چۆنیه‌تی داڕشتنی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی هه‌بووه كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما، مۆركراوه.
هه‌رچه‌نده نه‌ورۆز زاده، له 2005 و سه‌رده‌می جۆرج ده‌بیلو بووشه‌وه، له ئیداره‌ی كۆشكی سپی كارده‌كات، به‌ڵام له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆبامادا، ده‌ركه‌وت و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به ئێران.
سه‌حه‌ر له دایكبووی ساڵی 1982ی ویلایه‌تی كۆنێكتیكهتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكایه و بڕواناكه‌ی له زانكۆكانی جۆرج واشنتن و مێریلاند به‌ده‌ستهێناوه.
k24 -
