نەجمەدین كەریم: ئەمساڵ هیچ پارەیەكمان لە حكوومەتی فیدراڵ وەرنەگرتووە
نەجمەدین كەریم لە پەراوێزی كردنەوەی قوتابخانەیەك لە شاری كەركووك گوتی بۆ ئەو پڕۆژانەی كە لەو پارێزگایە جێبەجێ دەكرێن پشتیان بەستووە بەو ١٠ ملیۆن دۆلارەی كە ساڵانە لە پشكی داهاتی پتڕۆ دۆلار لە هەرێمی كوردستان وەریدەگرن.
پارێزگاری كەركووك گوتیشی لە میانی ئەمساڵدا، تاوەكو ئێستە هیچ بوودجەیەكیان لە حكوومەتی فیدراڵ بەدەست نەگەیشتووە و ئەوەی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە پارێزگاكەیان خەرجی دەكەن لەو ١٠ ملیۆن دۆلارەیە كە لە چوارچێوەی داهاتەكانی پتڕۆ دۆلار لە هەرێمی كوردستان وەریدەگرن.
bas news-
