خورماتوو.. ھەڕەشە لە دوکاندارێکی کورد کرا
دوێنی شەو، لەلایەن چەند کەسێکەوە ھەڕەشە لە ھاووڵاتییەکی کورد دەکەن، دەبێت دوکانەکەی چۆڵ بکات.
محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "شەوی رابردوو 22/4/2017 لەلایەن کەسانی دەروون نزم و ترسنۆکەوە ھەڕەشە لە ھاوولاتییەکی کورد بەناوی زانا محەمەد موحسین دەکرێت".
بەرپرسی قایمقامییەتی خورماتوو، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ھەڕەشەیان لەو ھاووڵاتییە کردووە کە دوکانەکەی چۆڵ بکات، ھێمای (×) لە دەرگای دوکانەکەی داوە".
گوتیشی: "ئەو دوکانە دەکەوێتە گەڕەکی عەسکەری شارۆچکەی خوماتوو، بەرامبەر باڵاخانەی زوبع، کۆتایی جووت سایدەکە".
bas news-
